13یەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، لە 11ی ئازار لە شاری هەولێر دەستپێدەكات، تاكو ئێوارەی نەورۆز بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی (13) یەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆزكران.

بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ و چەند لیژنەیەكی دیكە دیاریكران بۆ بەرێوەبردنی ڕۆژانی فیستیڤاڵ، كە لە ڕۆژی 11ی ئازای ئەمساڵ دەستپێدەكات و تاوەكو ئێوارەی نەورۆز 20ی ئازار بەردەوامدەبێت و زۆرترین چالاكی هونەریی جۆراوجۆر لەلایەن هونەرمەندانەوە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر لە چەندین شوێنی هەولێری پایتەخت، وەك قەڵای هەولێر، پاركی شانەدەر، چەندین شوێنی دیكە پێشكەشدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە سەرچاوەی ئاوی حەسار لە قەزای سەیدسادق دوای چەند ساڵێک لە وشکبوونی جارێکی تر بوژایەوە و سەرڕێژ بوو

بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، سەرچاوەی ئاوی ‘حەسار’ لە قەزای سەیدسادق دوای چەند ساڵێک لە وشکبوونی، جارێکی تر بوژایەوە…
Total
0
Share