هەزار كەس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی

سەبارەت بە كەیسی سلێمان هەڵشۆیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایدەكات، تا ئێستا هەزار كەس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەو كەسە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانێكی تایبەتیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تا ئێستا هەزار كەس لای پۆلیس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی تۆمار بكەن”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو سكاڵایانەی تا ئێستا لەسەر ئەو كەسە تۆماركراون، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، “ژمارەی ئەو سكاڵایانەی تا ئێستا تۆماركراون لەسەر سلێمان هەڵشۆیی 50 سكاڵان، پەیتا پەیتا سكاڵا لەو هەزار كەسەش وەردەگیرێت كە ناویان نوسیوە”.

بەو پێیەی ژمارەی ئەو كەسانەی ناوی خۆیان بۆ تۆماركردنی سكاڵا نوسیوە هەزار كەسن، پێشبینی دەكرێت پرۆسەكە درێژە بخایەنێت، بەڵام شۆڕش ئیسماعیل دڵنیایی دا لەوەی، “سەرجەم سكاڵاكان وەردەگیرێن”.

لەبارەی ئەوەی تا ئێستا سكاڵا لەسەركراو چی بە پۆلیس وتووە، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكرد، ناتوانن هیچ زانیارییەك بدركێنن بۆ ئەوەی ڕەوتی لێكۆڵینەوەكانیان تێكنەچێت و لە داهاتوودا “هەموو شتێك ئاشكرا دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
Total
0
Share