تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە هیچ شوێنەواری تاوان لەسەر جەستەی نەبووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی زاخۆ، لە کاتژمێر 8:30ی بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک دۆزراوەتەوە و تیمە تایبەتمەندەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (ر.س.ا)ـە و کاتێک دۆزراوەتەوە هیچ شوێنەوارێکی لێدان یان تاوان بە جەستەیەوە نەبووە.

پۆلیسی زاخۆ باس لەوە دەکات، ئەو کەسە ئەگەری هەیە بە مردنی ئاسایی گیانیلەدەستدابێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share