دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە دوو چالاكیی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی بەكرەجۆ، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.

راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، هەردوو تۆمەتبار (ش، م، ف  لەدایكبووی 2000) و (ت، س، س لەدایكبووی 2002) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەبارەی دەستگیركراوی دووەمەوە، پۆلیس رایگەیاندووە، “پێشتر تۆمەتبار بە هەردوو مادەی (446 و 443  لە یاسای سزادان) لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات: ئەم تاوانە دەرخەری ئەوەیە تیرۆریستان هەمیشە لە بۆسەدان بۆمان بەڵام بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی پێشمەرگە تێکشکاون

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات بڵاوکردەوە. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ساڵیادی…
Total
0
Share