روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر كێشەیەكی خێزانی لە گەڕەكی (بەستەپیازە) شەڕێك لە نێوان سێ ئامۆزا دروست بوو، لە ئەنجامدا یەكێكیان كە تەمەنی 35 ساڵە كوژرا و برایەكیشی كە تەمەنی 41 ساڵە بە دەستی ئامۆزایەكیان برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای رووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەكە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردن لە چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی ئەم ئێوارەیە تەقەی لە دوو ئامۆزاكەی خۆی كردبوو یەكیانی كوشتبوو ئەوی تری برینداركردبوو دوای كاتژمێر و نیویك لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە: تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و لە رێگای…
Total
0
Share