بازنەیی مەلیك مەحمود بە زیاتر لە سێ هەزار گوڵ دەڕازێندرێتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بلواری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە زیاتر لە سێ هەزار گوڵی هەمیشەیی دەڕازێندرێتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتە خزمەتگوزاری و جوانکارییەكانیاندا بۆ سەوزكردنی زیاتری شار، تیمەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان، بە هاوكاریی کۆمپانیای جێبەجێکار زیاتر لە سێ هەزار گوڵی هەمیشەیی جۆراوجۆریان لە بلواری شەقامی بازنەیی (مەلیك مەحمود) رواند.

هەڵمەتی رواندنەكە رۆژانە بەردەوام دەبێت و نزیکەی 15 هەزار گوڵی رەنگاوڕەنگ لەخۆدەگرێت، وەك ئەوەی شارەوانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
Total
0
Share