هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كە پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر درابوو.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پێشتر بڕیاری كردنەوە و دروستكردنی دوو هەژماری بانكی درابوو كە بۆ لەمەودوا لە رێگای دوو بانكی حكومییەوە بەغداد پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لەگەڵ پارەكەی بەغداد نزیكەی 80 ملیار دینارێك داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە، بەڵام بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت زیاتر لە 800 ملیار دینار لەبەردەستی حكومەتدا بێت.

لای خۆشییەوە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ئەو 400 ملیار دینارەی داوە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share