بەهۆی خۆڵبارینەوە لە کەرکوک سەدان کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند، “زیاتر لە 100 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک بڵاویکردەوە، “بەهۆی خۆڵبارینەوە 199 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە سنووری کەرکوک تۆمارکراون”.

دەشڵێت، “لەو ژمارەیە 36یان لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک، 60یان لە نەخۆشخانەی گشتیی داقوق و 23یان لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک چارەسەرکراون”.

باس لەوەشدەکات، “ئێستا دۆخی تەندروستیی ئەو کەسانە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.

لەکاتژمێر 9ی شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین سنووری کەرکوکی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت بە ئاشتی چارەسەربکرێن

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەرێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک…
Total
0
Share