ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانلەدەستدان و بریندار هەن

لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

پەیامنێرمان لەشاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکوك نزیک پردی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر لەسەر پردەکە کەوتووەتەخوارەوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە منداڵێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون، بریندارەکان دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر هاوڵاتییەک بیەوێت سیستمی وزەی خۆری بۆ دەبەستینەوە بە کارەبای نیشتمانییەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک بیەوێت دەتوانێت لە ڕێگەی فۆڕمیکی تایبەتەوە داوای بەستنەوەی سیستمی وزەی خۆر…
Total
0
Share