وەزارەتی خوێندنی باڵا 5 پۆست لە زانكۆی سەڵاحەددین رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا (4) پۆست بۆ جاری دووەم و (1) پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سەڵاحەددین- هەولێر رادەگەیەنێت و كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەشبكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆماربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە:-

پۆستەكان:-

1. راگری كۆلێژی زانستە سیاسییەكان

2. راگری كۆلێژی یاسا

3. راگری كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان

4. راگری كۆلێژی ئاداب

5. بەڕێوەبەری گشتی یسێنتەری توێژینەوە

مەرجەكان:-

1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

2. نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

3. خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

تێبینیەكان:-

• ئەو بەڕێزەی داواكاریی پێشكەشدەكات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەشبكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.

• زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

• دواكات بۆ پێشكەشكردنی ( C.V) و پوختەی ڕاژە و یەكەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكانی و كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و دوا وادە (2023/5/10) ڕۆژی (چوار شەممە) دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆكایەتیی زاكۆ پەسندكرابێت و هەر بەڕێزێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدیدەكرێت دەتوانێت (C.V) و پوختەی ڕاژەی پڕبكاتەوەو ڕەوانەی بكات.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ توركیا لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

بابەتی دواتر

بڕگەیەكی نوێ سەبارەت بە نەوتی هەرێم لە پرۆژەی بودجەدا زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share