هەولێر.. تەرمێک لە باڵەخانەیەکدا دۆزرایەوە

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، تەرمی کەسێکیان لە باڵەخانەیەکدا دۆزیوەتەوە و پشکنینەکان دەریانخستووە ماوەیەک دەبێت لەو باڵەخانەیەدا ماوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لەناو باڵەخانەیەکدا و دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە دەرکەوتووە تەرمی پیاوێکی تەمەن 64 ساڵە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی “عیسی حلیل ئۆنەل”ـە و بەڕەگەز تورکە.

ئاماژە بەوەشکراوە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ماوەیەک دەبێت ئەو تەرمە لەو باڵەخانەیەدا ماوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نەزانراوە.

بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هۆکاری مردنەکەی تەرمەکە ئێستا لە پزیشکی دادی هەولێرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share