(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە زەحمەت لە ئۆساسونای بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بە زەحمەت بردنەوەی بەرامبەر ئۆساسونا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (33)ی “لالیگا، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی ئۆساسونای کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلاوگرانا” لە خولەکی 85 لەلایەن جۆردی ئەلبا-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (82) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی ئۆساسونا بە (44) خاڵەوە چووە پلەی نۆیەم.

بابەتی پێشتر

خواردنی خێرای سپێناغ داخرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لوتکەی لە چێڵسی بردەوە و پێشەنگی پریمەرلیگی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چامپیۆنز لیگ دەستی پێکردەوە

سبەى چوارشەممە گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوام دەبێت و چەند یارییەکی بەهێزیش بەڕێوەدەچێت. بەرشلۆنە پێشتر یاریی دەکات…
Total
0
Share