ئایا ڕیاڵ لە کڕینی مباپی پەشیمان بووەتەوە؟

جۆسێپ پێدرۆل لە پڕۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی بەناوبانگی ئیسپانی دەڵێت بابەتی مباپی دانەخراوە و ئەوەى کادینا سێر باسی دەکات ڕاست نییە.

کادینا سێر وتبوی ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی مباپی پەشیمان بونەتەوەو لە پلانەکانیاندا نەماوە.

بەڵام جۆسێپ پیدڕۆڵ دوپاتیدەکاتەوە کە مباپی ئێستا لە مەدریدە و دوورنیە ژێر بە ژێر چاوی بە پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ کەوتبێت.

جگە لە مباپیش، بەڕێوەبەری کارەکانی هالاندیش هەر لە مەدریدە و ئەویش بۆ ئەوە هاتوە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی یاریزانە نەرویجییەکە بکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ…
Total
0
Share