چیرۆکی ڤیتێل و “فۆرمولا 1” کۆتاییهات

شۆفێری ئەفسانەیی ئەڵمانیا و تیمی ئەستۆن مارتن، سباستیان ڤیتێل کۆتا وەرزی لە بواری “فۆرمولا 1” بەسەر دەبات.

ڤیتێل لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاشکرایکردووە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا (2022) وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “هیوادارم بەو کارانەی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ کردوومە بەردەوامبم لە یارمەتیدان و پەرەپێدانی تیمەکەم و سەرکەوتنی، تاوەکو کۆتایی ساڵ بەوپەڕی توانامەوە کار دەکەم بۆ پێکانی ئامانجەکانم.”

هەروەها دەڵێت، “بڕیاری وازهێنان قورس بوو و کاتێکی زۆرم پێچوو، بەڵام دەبوو بیکەم، دەمەوێت کاتێکی زیاتر تەرخان بکەم بۆ بیرکردنەوە لە کاری داهاتووم، زۆر ڕوونە ئێستا باوکم و دەمەوێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر ببەم.”

ڤیتێل لە ژیانی وەرزشییدا چوار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێناوە، 53 بردنەوەی لەسەر 122 مەیدانی پێشبڕکێ تۆمار کردووە، لەم وەرزەدا لە پلەی 14ی ڕیزبەندیی شۆفێراندایە بۆ پاڵەوانێتی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share