بەڕێوبەری میلان داهاتوی ڕاهێنەر و زڵاتان و چالهانگلو دۆناروما یەکلاییدەکاتەوە

ئیڤان گازیدێس متمانەی تەواوی بە ستیفانۆ پیۆلیە و لە هەوڵی نوێکردنەوەی سێ یاریزاندایە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دووپاتیدەکاتەوە، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی سێ یاریزان دەستپێکردووە.

بەڕێوبەری گشتی ڕۆسۆنێری، ئیڤان گازیدێس لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، کە عاشقی کارەکانی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەر بووە و دەڵێت، ” پیۆلی سەرنجی لەسەر کارەکانیەتی و هەرگیز سکاڵای نەکردووە، بۆ هەمووانی دەرخستووە کە توانای بەڕێوبردنی یانەیەکی گەورەی هەیە، من لە حاڵەتی خۆشەویستیدام لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە”.

هەروەها دەڵێت. ” ساڵێک لەمەوبەر پلانی ڕوبەڕوبوونەوەی ئینتەرمیلانی نیشانداین، متمانەیەکی زۆری پێبەخشین، دۆڕاین، بەڵام لەوە تێگەیشتین کە ستیفانۆ باشترین بژاردەیە”.

هەروەها لەبارەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە دەڵێت، ” بێگومان نوێکردنەوەی بۆندی زڵاتان ئەگەرێکی بەهێزە، ئەو بەدەرە لەهەموو ڕێساکان، ناوازەیە، مێژووی لەگەڵ میلان هەیە و سەرسامە بە یانەکەمان”.

ئیڤان گازیدێس لەگەڵ ستافی یانەی ئەی سی میلان

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانانی وەک چالهانگلو و دۆناروما، ڕایدەگەیەنێت، ” دەمانەوێت لێرە بەردەوامبن، ئەوان بۆ میلان زۆر گرنگن، کەسانی ناوازە و بەڕێزن، ئەگەر بتوانین بۆندەکانیان نوێبکەینەوە زۆر گرنگ دەبێت بۆمان، هەموو هەوڵێک دەدەین، دڵنیاشم دەگەین بە ئەنجامێکی باش”.

بە لێدوانەکانی گازیدێسدا دەردەکەوێت، کە میلان لە ئێستادا سەرقاڵی نوێکردنەوەی بۆندی سێ یاریزانە و بەردەوامبوونی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەریش ئامانجی سەرەکییانە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق زنجیرە چیاكانی حەمرین-یان بۆردوومان كرد

بابەتی دواتر

لیژنەی ئەمنی وەڵامی هۆشدارییەک دەداتەوە سەبارەت بە هەڵهاتنی داعشەکان لە زیندانەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
Total
0
Share