بەرشلۆنە خۆی بۆ دەرەوەی ئەوروپا ئامادە دەکات

ئیدارەی بەرشلۆنە توێژینەوەیەکی لەبارەی کەیسی نیگرێرا و ئەگەرەکانی سزادانیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستپێکردووە، ئامادەکاریشیانکردووە بۆ ئەگەرەکانی سزادان و دوورخستنەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکانی پڕۆگرامی (ئۆنزی-کەناڵ 3)ی کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا و هاوکارەکانی گەشبینن بە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، پێیانوایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سزای وەرزشی نادرێن و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو بێبەش ناکرێن.

لە هەمان کاتیشدا خۆیان بۆ هەر پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو ئامادەکردووە، بەتایبەت ئەگەر بێتو سزای دوورخستنەوەیان لە چامپیۆنزلیگ بەسەردا بسەپێنرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بارسا تاوتوێی ئەوەی کردووە، کە بەشداریی خولێکی دەرەوەی ئەوروپا بکات، یاخود یاریی دۆستانە سازبکات لە کیشوەری ئاسیا، یاخود هەر کیشوەرێکی دیکە بەشێوازی بەشداریکردن وەکو میوان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دوو خاڵی لەدەستدا و بە شێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی بەرانبەر برایتۆن تۆمارکرد. لە چوارچێوەی…
Total
0
Share