ماڵدینی: میلان خەو دەبینێت و نامانەوێت لەم خەونبینیە ڕاپەڕین

ماڵدینی پێی وایە میلان لە خەونێکی گەورەدایە و نابێت بەخەبەربێتەوە تاوەکو ئامانجەکانی دەپێکێت

پاولۆ مالدینی ئەفسانەی ئیتاڵیا و بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی ئەی سی میلان، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە بارودۆخی یانە مێژووییەکە دەکات.

ئەفسانەی بەرگری چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەنجامدەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ لەبارەی یاریزانان و ستافی کارگێڕی و پلانەکانیان ئاشکرا دەکات.

ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە:

ساڵی 2020

“ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ساڵی 2020 بۆ میلان ئاڵتونییە، ئامانجێکی دیاریکراومان نییە، بەلایەنی کەمەوە دەمانەوێت لە وەرزی ڕابردوو باشتربین”

گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ

“بەوپێیەی ئێمە بەشدارین لە خولی ئەوروپی، هەوڵدەدەین بۆ وەرزی نوێ کارێکی گەورەتر ئەنجامبدەین، شتێکی زۆر قێزەون دەبێت ئەگەر نەگەینە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکایەتی یانە پێداگری لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە، بەڵام ئێمە بە هەموو توانامانەوە هەوڵی بۆ دەدەین”

سکۆدیتۆ

“میلان خەون دەبینێت و ناشمانەوێت لەم خەون بیبینە ڕاپەڕین، نامانەوێت خۆمان بدەین بەدەستەوە، داوا لە یاریزانان دەکەم تەماعکاربن، پێویستە ئامانجێکی مەحاڵمان هەبێت بۆ ئەوەی بگەین بە خەونەکانمان”

ڕکابەران

“چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی گەورە لە ئینتەرمیلان دەکەم، لە یوڤانتۆس ڕاهێنەرێکی گەنج دەستبەکاربووە و پێویستە لە شێوازەکانیان تێبگەین، ئینتەر و یوڤی و ناپۆلی ئەو یانانەی کە ململانێمان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سکۆدیتۆ”

لە کێ دەترسن؟

“هیچ یانەیەک نییە لێی بترسم، تەنها بیر لە پێکهاتەی خۆمان دەکەمەوە، میلان فێری هەڵکشان و داکشانە، یانەیەکە دووجار دابەزیوە بۆ خولی پلە دوو، کاتێک سەرکەوتووە بۆ خولی پلە یەک بە شێوەی چاوەڕواننەکراو هەموو شتێکی ڕاماڵیوە، یانەیەکی تێروتەسەل نییە، بەڵام تایبەتە و خێرا برینەکانی سارێژدەکات”

فرانک کیسی

“دوای ئەوەی بووم بە کەسێکی کارگێڕی هەندێک لە بیروبۆچوونەکانم گۆڕانکارییان بەسەرداهات، باس لە شێوازی بونیادنانەوە و ئیدارەدانی پێکهاتەیەک دەکەم، هەندێجار باسکردن باشترە لە لۆمەکردن، فرانک کیسی خۆشەویستی خۆیی بۆ میلان سەلماندووە، وەک زۆرینەی یاریزانەکانی دیکە هەوڵدەدات میلان بگەڕینێتەوە لوتکە”

ستیفانۆ پیۆلی

“ستیفانۆ ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە، بە لێزانی و شارەزایی لە بواری تۆپی پێ ئارامی لەگەڵ خۆی هێناوە، ڕاهێنەرەکە دەتوانێت لە ژیانی تایبەتییدا بازێکی گەورەبدات و پریشکێکی کردووەتەوە لە یانەکانی دیکە بەدیناکرێت، قورسە هۆکارەکانی ئەو پریشکە دەربخەم، بەڵام لەپێشوودا یاریزان بووم و جیاوازی نێوان خۆمان و یانەکانی دیکە دەبینم، ڕاهێنەرەکە و یانەکەمان ێیزی خۆیان بەسەر یانەکانی دیکەدا سەپاندووە، چونکە زۆرمان بردووەتەوە و زۆریشمان لەدەستداوە”

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ

“ئێمە دڵنیایین کە بوونی زڵاتان و یاریزانە گەورەکانی دیکە کاریگەری ئەرێنی و زۆریان لەسەر یاریزانە لاوەکان دەبێت، بەنسبەت لاوانەوە بردنەوە بەبێ ئێبرا و کایەر و بەبوونی بن ناسڕ و لیاو لە بایەخی خۆیان باشتر تێدەگەن و زیاتر ڕێزی تواناکانیان دەگرن”

بابەتی پێشتر

داواكراوە سەدان ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخان بكرێت

بابەتی دواتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی یانەی یوڤانتۆس بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن. لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بەرامبەر…
Total
0
Share