لە هەولێر هێرش کرایەسەر تیمێکی رۆژنامەوانی

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رووماڵی دەستبەسەرداگرتنی عەرەبانەی کاسبکاران لە هەولێر، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرش کرایەسەر تیمێکی رۆژنامەوانی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لەسەر رووماڵی دەستبەسەرداگرتنی عەرەبانەی کاسبکاران لە هەولێر، لەلایەن هێزێکی ئەمنی کە خۆیان دەیانگوت پۆلیسی قائیمامیەتین، هێرش کرایەسەر تیمی رۆژنامەوانی یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەست بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیاندا گیرا و، بەمەرجی سرینەوەی بابەتە رۆژنامەوانیەکان کەلوپەل و مۆبایلەکانیان دراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
Total
0
Share