عەلی حەمەساڵح چارەسەرێك بۆ پرسی نەوت و داهات لە هەرێم دەخاتەڕوو

عەلی حەمەساڵح پاڵاوتنی نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا بە چارەسەرێك بۆ دۆخی ئێستای نەوت و داهات لە هەرێم ناودەبات.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەوانەی نەوتی خاویان لە هەرێم دەکڕی، دەیانپاڵاوت و بەرهەمە نەوتییەکانی (نەوتی رەش، بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی… )یان دەفرۆشتەوە.

دەشڵێت، پاڵاوتنی نەوت ئێستا گرنگترین پیشەسازییە. هەرێم نەوتی خاوی هەیە، پاڵاوگەشی هەیە، نەوت ناپاڵێوێت!

“ئێستا هەرێم ناتوانێت نەوتەکەی هەناردە بکات تاوەکو جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ عێراقدا، بۆیە پاڵاوتنی نەوت لە نێوخۆدا باشترین بژاردەیە” وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح دەیڵێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەم پاڵاوتنە سێ سودی هەیە. یەكەم دەستخستنی سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ مووچە. دووەم دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتیەکی باش و سێیەمیش ئەگەر ئەم پرۆسە ئێستا دەستپێبکات، لە جێبەجێبوونی رێککەوتن لەگەڵ عێراق هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی بەشێک لە نەوتی هەرێم لە نێوخۆدا بپاڵێورێت.

ئاشكراشیدەكات، لەئێستادا نزیکەی 60 هەزار بەرمیل دەپاڵێورێت و دەکرێت ئەو بڕە زۆر زۆر زیاتر بکرێت.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی كۆبوونەوەكانی لەسەر بودجە درێژەپێدەدات

بابەتی دواتر

توركيا.. هێرشكرایە سەر 12 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی دهۆك و زاخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای دهۆکی هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییان هەستیان پێکردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی پێگەی (earthquakes)…
Total
0
Share