بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەدان

بەیانیی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد و ئێستا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا لە بەغدادە، لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچە و ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا نەگیشتووەتە هەرێمی کوردستان و پرسی بودجەی هەرێمیش شەوی رابردوو لەلایەن هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراقەوە تاوتوێکرا.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆکایەتییەکانی عێراقیشدا جەختکرایەوە، کە دەبێت سەرجەم ماددەکانی یاسای بودجە کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان جێبەجێ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share