مانگی داهاتوو دەست بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەكرێت

مانگی داهاتوو دەست بە دروستكردنی یەكەكانی كەمدەرامەتان دەكرێت و بە تایبەت ئەو شوێنانەی زەوییان وەرگرتووە و گرفتی وەرگرتنی زەوییان نەماوە.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كورستان راگەیاند، پڕۆسەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان بەردەوامە، بڕیارە مانگی ئایاری داهاتوو ئەو شوێنانەی زەوییان بۆ دروستكردنی یەكەكان دیاریكردووە دەست بە دروستكردنیان بكرێت.

راشیگەیاند، وەبەرهێنەرانی هەولێر و زاخۆ زەوییان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە، سلێمانی و هەڵەبجە و سۆران و شوێنی زەوییەكان دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێكیان لە زەویی كشتوكاڵیدان پڕۆسەی وەرگرتنی زەییەكان تەواونەكراوە، هەوڵەكانیشیان چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان تەواوبكرێن و لە سەرجەم شارەكان دەستكرێت بە دروستكردنی یەكەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share