سەمیر هەورامی: لەبارەی کێشەکانی سلێمانی هیوادارم لەگەڵ بەغداد رێکبکەوین

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی چارەسەری کێشەی کەمی سیولە و دەرمان گەر لەلایەن تیمی پارتی لە حکومەت وەڵامنەدرێینەوە هیوادارین لەگەڵ بەغداد رێکبکەوین.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “ماوەی زیاتر لە ساڵێکە گرفتی کەمی سیولە و دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان هەیە، لەو کاتەوە جەنابی جێگری سەرۆک وەزیران لەسەر خەت بووە بۆ چارەسەرکردنی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لەو کێشانەی لە نێوان تیمی یەکێتی و تیمی پارتی لە حکومەت هەیە پەیوەندی بە چارەسەری ئەو کێشانەوە هەبووە، ئێمە لای خۆمانەوە بەردەوام بەدواداچوونمان بۆ کردووە، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لەسەرخەت بووین بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئەوتۆمان بۆ چارەسەرکردنی دەستنەکەوتووە”.

ئاشکراشیکرد، “لە مانگی 11 ی ساڵی پارەوە وەرەقەیەکی چارەسەرمان خستووەتە بەردەم تیمی وزاری پارتی، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان دەستنەکەوتووە، بەهیواین گەر لەگەڵ ئەوان چارەسەرنەکرا، رێکەوتنێک لەگەڵ بەغداد بکەین، کە چیدی غەدر نەکرێت و، ئیدارەی دارایی سلێمانی و هەرێم بە شێوەی دادپەروەرانە بدرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دەرنەچوونی کوڕەکەیانەوە خێزانێک هێرشدەکەنە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share