دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لـ.ـەسـ.ـێد،ا،رەدانـ.ـی بەسەر عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی، جەلادەکەی نوگرەسەلمان و تاوانباری ئەنفال سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ڕەسافەی بەغداد، دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی عەجاج بەڕێوەچوو.
عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی، بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان بوو. دەستی باڵای هەبوو لە ئەشكەنجەدان و کوشتن و بڕینی هاوڵاتیی بێتاوانی کورد.
عەجاج یەکێک بوو لە تاوانبارانی ئەنفال، دواجار پاش هەوڵێکی زۆر تواندرا بگەیەندرێت بە سزای ڕەوای خۆی.