منداڵ بەبێ سێکس و پیتاندنی هێلکە مشتومڕی توند دروستدەکات

وێنەیەکی گریمانەیی تەکنەلۆژیاکە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی زانست لە بەدیهێنانی خەونی ئەوەی مرۆڤ بتوانێت منداڵی هەبێت بەبێ پەیوەندیی سێکسی یان پیتاندنی ناو ئامێری پشکنینی دەرەکی (IVF)، مشتومڕێکی زۆر ئەخلاقی و پراکتیکی لە دەوری ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە هەیە کە بە ئی پی جێنێتیک “لەدایکبوونی بۆهێڵی” ناسراوە.

رۆژنامەی ” US Today ” ئاماژەی بەوەکردووە، مشتومڕەکە لەبارەی ئەوەیە کە پرۆسەکە پێویستی بە هێلکەی ئافرەت یان سپێرم لە پیاوێکەوە بۆ دووگیانبوونی منداڵ نییە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی نەزۆکی بە هۆکاری جۆراوجۆر.

لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەکانی ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستیی ئەمریکادا، توێژەران باسیان لە شێوازی IVG کرد، کە بەڵێن دەدات بە هاوسەرە نەزۆکەکان منداڵیان هەبێت بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بەخێوکردنی منداڵی دیکەی هەڵگیراوە ببەن.

لەم بارەیەوە ئەمریتا پاندێی، کۆمەڵناس لە زانکۆی کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا، دەڵێت، “دروستکردنی منداڵێکی ئایدیاڵ و نەوەیەکی دوور لە کەموکوڕی و نەخۆشی، چیتر چیرۆکی زانستیی خەیاڵی نییە”.

ژمارەیەک زانایان گەیشتوونەتە لەدایکبوونی حەوت مشک لە باوکی نێرەوە بەبێ بوونی هیچ مێیەک یان هێلکەی مێیە، بەو پێیەی بۆ یەکەمجار هێلکەیان بەرهەمهێنا بە بەکارهێنانی خانەکانی مشکی نێر، بەپێی توێژینەوەیەک کە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە، توێژینەوەکە بە شۆڕشی بوار وەچەخستنەوە دادەنرێت.

ئەو شێوازەی لە تاقیکردنەوەکەدا بەکارهاتووە هێشتا رێگەیەکی دووری لەبەردەمدایە بۆ بەکارهێنانی لە مرۆڤدا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار کە کەمی رێژەی ئەگەری سەرکەوتنی و ئەو پرسە ئەخلاقییە زۆرانەی کە دەیوروژێنێت.

بەڵام ئەم پێشکەوتنە زانستییە هیواکان لەڕووی دەرئەنجامە ئەگەرییەکانی زاوزێیەوە بەرز دەکاتەوە، چونکە رەنگە رێگە بە پیاوێک بدات منداڵێکی بایۆلۆژی هەبێت بەبێ یارمەتیی هێلکەی مێینە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیە کە تیمێکی ژاپۆنی بە سەرۆکایەتی زانای بایۆلۆجی پەرەسەندن کاتسوهیکۆ هایاشی لە زانکۆی کیوشو ئەنجامیانداوە.

هەیاشی مانگی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، خواستی سەرەکیی من بەشداریکردنە لە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نەزۆکیدا کێشەیان هەیە. “ئەوەی ئێستا دەیکەم بایۆلۆجیی زۆر بنەڕەتییە.”

تیمەکە تاقیکردنەوەکەیان لەسەر مشکێکی نێر ئەنجامدا دوای ئەوەی پێشتر لەسەر مشکی مێیە تاقیکرابووەوە، وەک چۆن خانەکانی پێست لە کلکی وەرگیراون، پێش ئەوەی توێژەران بیانگۆڕن بۆ ئەوەی پێی دەوترێت خانە بنەڕەتییە فرەتواناکان، واتە توانای گۆڕینیان هەیە بۆ هەر جۆرە خانەیەک.

هاوشێوەی مرۆڤ، خانەکانی مشکی نێر جووتە کرۆمۆسۆمەکانی XYیان لەسەرە، خانەکانی مێینەش جووتە کرۆمۆسۆمی XXی لەسەرە.

لەم پرۆسەیەدا توێژەران نزیکەی لەسەدا 6ی ئەو خانانەیان دەستکەوت کە کرۆمۆسۆمی Y یان لەدەستدابوو کە تایبەتمەندیی نێرینەییان پێدەبەخشێت، دواتر کرۆمۆسۆمی X ی ماوەیان کۆپیکرد بۆ ئەوەی جووتە کرۆمۆسۆمی  “XX”ی مێینەکە دروستبکەن.

خانە گۆڕاوەکان بۆ دروستکردنی هێلکە بەکارهێنران، کە بە سپێرمەکانی مشکێکی نێر پیتێنران و دواتر چێنرانە ناو منداڵدانی مشکی جێگرەوە.

هەیاشی هۆشداریدا سەبارەت بە دەستکاریکردنی جینۆمی مرۆڤ کە هێشتا زۆرێک لە بەربەستەکان لە رێگەی تاقیکردنەوەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ مرۆڤ وەستاون..

جۆناسان بایرێل و دیانا لایرد، دوو پسپۆڕ لە بواری زاوزێ و خانە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ، لە رێگەی گۆڤار  (Nature)ـەوە روونیان کردەوە کە هیچ گەرەنتییەک نییە کە تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی خانە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ سەرکەوتوو بێت.

لە بەرامبەردا بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە ئەو پرسیارە دەوروژێت کە ئایا دەتوانرێت IVG بە سەلامەت بۆ مرۆڤ بکرێت و چەند کۆرپەلە پێویستە لەم پرۆسەکەدا بکرێتە قوربانی؟.

لێرەدا جۆناسان بایرێل و دیانا لایرد، دوو پسپۆڕ لە بواری زاوزێ و خانە بنەڕەتییەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ، ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ گەرەنتییەک نییە کە تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی خانە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ سەرکەوتوو بێت.

بەڵام ئەوان دۆزینەوەکانی تیمە ژاپۆنییەکانیان بە “هەنگاوێکی گرنگ لە بایۆلۆجیای زاوزێدا” وەسفکردووە، کە توانای ئەوەی هەیە بۆ رزگارکردنی جۆرە لەناوچووەکان بەکاربهێنرێت کە تەنها یەک نێر توانای زاوزێکردنی هەیە.

سەبارەت بەو تاقیکردنەوەیە زانای بواری ئاکاری زیندەیی و مێژوونووسی زانست لە زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا، بن هێرلبوت، پێش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستەکان رایگەیاندووە، ئەم تاقیکردنەوانە “لەناوبردنی پیرۆزی زاوزێکردنە وەک لایەنێکی جەوهەریی ژیانی مرۆڤ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە وەک پڕۆژەیەکی پیشەسازی دەبێت کە وەڵامی خواستی کڕیاران بداتەوە لە داهاتوودا”.

جەختیشی لەوە کردەوە “ئەو منداڵەی کە دروست دەبێت بۆ چاکەی خۆی نابێت، بەڵکو لە پێناو ئەوانی تردا دەبێت ئەو منداڵە وەڵامدانەوەی ئارەزووی ئەوانی تر دەبێت”.

بەڵام توێژەران و پسپۆڕانی ئاکاری پیشەیی و پزیشکی لەلایەکی دیکەوە هاوڕان لەسەر ئەوەی کە “دەستکاریکردنی جینەکان” باشە بۆ ئەوەی منداڵێکی نەخۆش چارەسەر بکرێت.

هەروەها زۆرێک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە، نیگەرانیی خۆیان دەربڕی کە رەنگە وڵاتانی دیکە بەردەوام بن لە پێشخستنی ئەم توێژینەوەیە بەبێ گوێدانە هەر نیگەرانییەکی ئەخلاقی و زانستی.

کەتی هوسۆن، بەڕێوەبەری هاوبەش بۆ زانست لە سەنتەری بۆماوە و کۆمەڵگا، گروپێک کە داکۆکی لە بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تەکنەلۆژیای بۆماوەیی دەکات، وتی “خۆپەرستی و هاندان لە توێژینەوەکەدا هەیە”.

راشیگەیاند، “قازانجی بازرگانی و بەبازاڕکردنی ئەم تەکنەلۆژیایانە رەنگە هاندەرێکی گەورە بێت بۆ ئەوەی پەرەی پێبدرێت بەبێ گوێدانە لایەنی مرۆڤایەتی، ئەخلاقی و زانستی”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە لەبارەی نەخۆشیی هەوکردنی  پەردەی مێشک

بابەتی دواتر

ئەستێرەکانی چێڵسی (بەڵێ)یان بۆ پۆچتینۆ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share