بایرن گۆڕانکاری گەورە دەکات

بە هەموو پێوەرێک، ئیدارەى بایرن وەرزی داهاتوو بەم جۆرە بەردەوام نابێت و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

بە پێی ڕاگەیاندنەکان ئۆلیڤەرکان یاخود ساڵحمیدزیچ یەکێکیان لە ژێر هەڕەشەى دوورخستنەوەدان.

ئەندامانی یانەى بایرن کەوتونەتە قسە ڕەخنە گرتن و پێیانوایە کارەکانی ئۆلیڤەرکان و ساڵحمیدزیچ تاک ڕەوانە بوون

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەى بێڵد، ئۆلیڤەرکان لەبەرئەوەی خۆی ئەڵمانییە، چانسی مانەوەى زیاترە لە ساڵحمیدزیچ کەو ئەو خەڵکی بۆسنەیە.

ساڵحمیدزیچ و ئۆلیڤەرکان هۆکار بوون بۆ دوورخستنەوەى ناگیلسمان و دانانی تۆخێل لەجێگەکەیدا

ئەوەش وایکردووە بایرن لە خولی ئەڵمانیا ببێتە دووەم و لە جامی ئەڵمانیا دەرکرا و لە چامپیۆنز لیگیش ماڵئاوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share