پاڵەوانی مێژوویی بەریتانیا بەشداری ئۆڵۆمپیاد ناکات

ڕاکەری ناوداری تیمی بەریتانیا، محەمەد فەرەح لە گەیشتن بە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2021 شکستیهێنا.

ئاژانسی هەواڵیی (پی ئەی میدیا)ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پاڵەوانی ئۆڵۆمپی بەریتانیا و جیهان محەمەد فەرەح نەیتوانیوە لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتەکە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەو هۆیەشەوە ناتوانێت بەشداری ڕاکردنی 10 هەزار مەتری ماوەدرێژ لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بکات.

فەرەح ماوەی 10 هەزار مەتری پاڵەوانێتییەکەی بە 27 خولەک و 28 چرکە بڕی، کە کاتێکی کەمترە لە کاتی دیاریکراو بۆ پاڵەوانە ئۆڵۆمپییە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ.

“مۆو” لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “هەموو شتێکم کرد، وەک مرۆڤێک هەر ئەوەندەم پێکرا، لە پێشوودا مێژوویەکی جوانم تۆمارکرد، بەڵام ئێستا ئەوەندەم پێدەکرێت”.

ماوەی 10 ساڵە محەمەد فەرەح کۆنتڕۆڵی ناسناوە جیهانی و ئەورپییەکانی کردووە، یەکەمینجارە لە وڵاتەکەی خۆی شکست تۆماردەکات، بەتایبەت لە دوای ساڵی 2017ـوە کە زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر ڕاکردنی ماوە درێژی ماراسۆن.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا لە گریلیش و کەینەوە هەنگاوی بۆ جەیمس ناوە

بابەتی دواتر

 ماددەی هۆشبەر یەکێک لە مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەر جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share