پێكان دۆخی یانەی یۆڤانتۆسی تێكداوە

سێ یاریزانی یۆڤانتۆس لە بەرامبەر ڤیاریاڵ توشی پێكان هاتن و هێشتا كاتی دووركەوتنەوەیان دیار نییە.

یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ڤیاریاڵ یەكسان بوو.

یارییەكە لەمیانی ڕووبەڕووبونەوەكانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ بوو.

هەریەك لە یاریزانان ئالێكس ساندرۆ و ویستۆن ماكینی و دی چیلۆ بەهۆی پێكانەوە نەیانتوانی یارییەكە تەواو بكەن و زووتر دانیشێنران.

پێشتریش هەریەك لە یاریزانان جۆرجیۆ كیلینی و دیبالا بەهۆی پێكانەوە لە یارییەكە دوركەوتبونەوە.

تا ئێستا تیمی پزیشكی پشكنینی بۆ پێكانی یاریزانەكان نەكردووە و وادەی دووركەوتنەوەیان نادیارە.

یۆڤانتۆس چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتووە و 9 خاڵ لە یانەی میلانی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share