كێشەكانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بلباو زۆرن

دۆخی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو خراپە و لەكاتێكی نەگونجاودا ئەو یارییە ئەنجام دەدات.

بڕیارە سبەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بلباو ببێتەوە.

یارییەكە لە قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیادا دەكرێت.

مێندی بەرگریكار بۆ ئەو یارییە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت یارییبكات.

مارسیلۆ بەهۆی سزادانەوە لە یارییەكەی بلباو بێبەش دەبێت.

رۆدریگۆ و كاسمیرۆ و ڤینیسیۆس لەگەڵ بەرازیل سەرقاڵی یارییەكانی پاڵاوتن بوون.

ڤالڤێردی لەگەڵ ئۆرۆگوای پاڵاوتنی مۆندیالی هەبووە و بەشداری ئەو یارییە ناكات.

كەریم بنزیمە لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە.

هێشتا گاریس بەیل لە ڕووی جەستەییەوە بۆ یارییكردن ئامادە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share