چۆن شەكر و چەوری وا لە مێشك دەكەن هۆگریان ببین؟

توێژینەوەیەكی پەیمانگای ماكس-بلانك-ی ئەڵمانی دەریدەخات كە شەكر و چەوری مێشكمان دەگۆڕن و وامان لێدەكەن هۆگری خواردنیان ببین. چۆن روودەدات؟ چۆن دەتوانین مێشكمان سەرلەنوێ پڕۆگرام بكەینەوە بۆ رزگاربوونی جەستەمان لە هۆگربوون پێیان؟

بەپێی پەیمانگاكە مێشك دەگۆڕێت بەهۆی بەكارهێنانی رێكخراوی خواردنە دەوڵەمەندەكان بە چەوری و شەكر. ئەنجامەكەشی ئەوە دەبێت كە مێشك فەرمانمان پێدەكات كە روو لە خواردنە ناتەندروستەكان بكەین و وازهێنان لێیان دژواربێت بۆمان.

شەكر و چەوری سیستمی پاداشت لە مێشكدا چالاك دەكەن
ئەمە پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان مێشك و ریخۆڵەیە: كاتێك خۆراك دەگاتە ریخۆڵەكان، هۆكارێكی ئاگاداركەرەوەی جیاواز كارا دەبێت ئەگەر خۆراكەكە شەكر و چەوری تیابێت. ئەم زانیارییەكانە لەڕێی دەمارە خانەكانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مێشك.

ئاماژەكە دەگاتە سەنتەری پاداشت لە مێشكدا، ئەمەش واتلێدەكات هەست بە رەزامەندی بكەیت و هاندەرت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی بڕی زۆرتری شەكر و چەوی. بەپێی پەیمانگاكە ئەوەی روودەدات تەنها كاریگەرییەكی كورتمەودا نابێت لە مێشكدا، بەڵكو ئەو كەسانە لە ئایندەشدا بەبێ ویستی خۆیان حەز بەو خواردنانە دەكەن كە بڕێكی زۆرتری چەوری و شەكریان تیایە.

بە تەنها راهاتنی مێشك لەسەر خواردنی پڕ چەوری و شەكر، تەنها داوای زیاتر و زیاتر ناكات، بەڵكو خواستی دەچێت بەلای رەتكردنەوەی ئەو خۆراكانەش كە بڕێكی كەمتر چەوری یان شەكریان تیایە.

چارەسەر چییە؟
ناتوانرێت بە خێرایی مێشك لەسەر كەمكردنەوەی چەوری و شەكر رابهێنرێت، بەڵام بە درێژمەودا دەتوانرێت سەرلەنوێ جەستە و مێشك لەسەر خۆراكە كەم چەوری و كەم شەكرەكان رابهێنێنرێن.

بەپێی وتەی پسپۆڕێكی خۆراك، جەستە پێویستی بە نزیكەی 60 رۆژە بۆ ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share