توێژینەوەیەک: ئاوی تەماتە پیاوانی سەروو 40 ساڵ لە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ئاوی تەماتە هەوکردن، ئاوسان و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لە پیاوانی سەروو 40 ساڵدا.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەماتەی سوور لایکۆپینی تێدایە، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و خانەکان لە پیربوون و هەوکردن دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، وەک شێرپەنجەی پرۆستات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاوی تەماتە، یان تەماتەیەک کە کەمێک کوڵابێت، سوودی زیاتری دەبێت.

هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئاوی تەماتە بەتایبەتی سوودی هەیە بۆ ئەوانەی چاودێریی پەستانی خوێن و تەندروستیی دڵیان دەکەن، هەروەها بۆ ئەوانەی رێجیم دەکەن، بەوپێیەی لە 100 میلیلیتردا، تەنیا 17-20 کالۆریی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share