گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون

کەمێک لەمەوبەر لە نزیک ناحیەی باوەنوور ئۆتۆمبێلێک بە پێنج سەرنشینەوە وەرگەڕان و سێ کەسیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە نزیک ناحیەی باوەنوور کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون”.

لای خۆیەوە ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ئەحمد لە کەلار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و پێویست دەکات بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە بمێننەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی کۆمپانیای پاککەرەوە پارەی جەژنانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share