دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی سودانەوە

گرژی و ئاڵۆزییەکانی سودان پێدەنێتە هەفتەی دووەمییەوە و ئەمڕۆش زۆرینەی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا بچڕان و پەیوەندیکردن ئاستەم بووە.

بەپێی میدیا عەرەبییەکان، ئەمڕۆ سودان چووەتە هەفتەی دووەمی لە گرژی و ئاڵۆزییەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێت زۆرینەیان بچڕاون ئەوانەشی کە ماون خێراییەکەیان %2 ە بەراورد بە ماوەکانی رابردوو.

لە لایەکی دیکەوە بەشێك لە دەوڵەتان دەستیانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانیان لە سودان  وێڕای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەری گرفتەکە و دەستپێکردن بە گفتوگۆی ئاشتیانە.

لە ئەنجامی ئەو کودەتا سەربازییەی هەفتەی رابردوو لە سودان روویدا تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش برینداربوون، تا دێت ژمارەکەشیان روو لە زیادبوون دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share