دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان ڕاهێنان بە گروپەکانی نزیک لەخۆی دەکات چۆن درۆن بەکاربهێنن.

بنی گانزتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ئێستا بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشان لە ئەسفەهان، ناوەندێکی گەورەی پەروەردەکردنی تیرۆریستە و سوپای پاسداران چەکدارەکانی نزیک لەخۆی لە وڵاتانی دەوروبەر ڕادەهێنێت، چۆن درۆنەکان بۆ هێرش بەکاربهێنن.”

بەوتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئێستا سەدان درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی لە وڵاتانی “عێراق و یەمەن و سوریا” بەدەست چەکدارانی نزیک لە ئێرانەوەن و دانراون بۆ هێرشەکانیان.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێران خاوەنی هەزاران درۆنە کە توانای فڕینی هەزاران کیلۆمەتریان هەیە.

درۆنی بۆمبڕێژکراو، خەریکە دەبێتە جۆرێک لە داهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەکەدا و لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە یەمەن و سوریا و عێراق بەکاریانهێناوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەکاتێکدا سێ ڕۆژ پێش ئێستا سوپای پاسداران بەهەمان تەکنیک هێرشیکردە سەر بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
Total
0
Share