یەکەم حاجیی کورد لە مەدینە گیانیلەدەستدا

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حاجییەکی دانیشتووی دهۆک لە شاری مەدینە گیانیلەدەستدا.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوانی نوێژی بەیانی، حاجییەکی سنووری پارێزگای دهۆک بە ناوی (ئەحمەد محەمەد سەعید نوری بریفکانی) لەدایکبووی ساڵی 1945، لە شاری مەدینەی سعودیە، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکەی، بڕیارە هەر لە شاری مەدینە بەخاکبسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له پەرلەمانی کوردستان: حکومەت بۆ چارەسەری قەیران قەیرانێکی دیکە دروستدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان دەبینێت و قەیران لە دوای قەیران…
Total
0
Share