ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە خولی نایابی ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی (14) ئەنجامدەدرێن و یانەکانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ ڕوبەڕوی یانەکانی کریستاڵ پاڵاس و ساوزامپتن و ئێڤەرتۆن دەبنەوە.
لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا و لە یاری لوتکەدا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا “نو کامپ” میوانداری ڤالێنسیا دەکات.
لە ئیتاڵیا سێ یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان لە یاریگای ئینیۆ تاردێلی لە نێوان پارما و یوڤانتۆس دەکرێت.
لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا یارییەکانی هەفتەی 13 و 16 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا بایەرلیڤەرکوزن و بایرن میونشن ڕوبەڕودەبنەوە.
کیشوەری ئاسیا ئەمڕۆ یارییەکی گەورە بە خۆیەوە دەبینێت، کە ئەویش یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە لە نێوان یانەکانی پێرسیپۆلیسیی ئێرانی و ئۆڵسان هیوندای کۆریای باشوور.
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (یاری کۆتایی)
پێرسیپۆلیس – ئۆڵسان هیوندای (3:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 14)
کریستاڵ پاڵاس – لیڤەرپوڵ (3:30)
ساوزامپتن – مانچستەر سیتی (6:00)
ئێڤەرتۆن – ئارسیناڵ (8:30)
نیوکاسڵ – فولهام (11:00)
لالیگا (هەفتەی 14)
ئەتلەتیکۆ مەدرید – ئیڵچی (4:00)
بەرشلۆنە – ڤالێنسیا (6:15)
لیڤانتی – ڕیاڵ سۆسیداد (8:30)
ئوساسۆنا – ڤیاڕیاڵ (8:30)
ئیشبیلیە – بەلەد وەلید (11:00)
سیریا ئەی (هەفتەی 13)
فیۆرنتینا – هیلاس ڤیرۆنا (5:00)
سامپدۆریا – کرۆتۆنی (8:00)
پارما – یوڤانتۆس (10:45)
بوندس لیگا (هەفتەی 13)
شالکە – ئارمینیا بیلیفێلد (5:30)
بوروسیا مونشنگلادباخ – هۆفنهایم (5:30)
ماینز – ڤێردەربریمەن (5:30)
ئاوگسبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (5:30)
لایپزیچ – کولن (5:30)
بایەرلیڤەرکوزن – بایرن میونشن (8:30)
لیگا 1 (هەفتەی 16)
میتز – لانس (7:00)
مارسیلیا – ستاد ڕیمس (9:00)
نیس – لیۆن (11:00)