ئەگەر هەیە لە میرکاتۆی 2022 چوار یاریزانی ڕیاڵ ماڵئاوایی بکەن

ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2022 چوار یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوو لە یانەکانی دیکە بکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەی مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی مێرەنگی ئامادەییان دەربڕیوە لە میرکاتۆی زستانەی 2022دا دەستبەرداری چوار یاریزان بن کە سوودێکی ئەوتۆیان بۆ پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی نەبووە.

ماریانۆ دیاز، ئیسکۆ، لوکا یوڤیچ و دانی سیبایۆس لەو یاریزانانەن کە دەرگای یانە بەڕوویاندا واڵاکراوە، تاوەکو یانەیەکی دیکە بۆخۆیان بدۆزنەوە، لارینەبوونیشیان پێدراوە لە ڕۆیشتن بەشێوازی خواستن، یاخود بە شێوازی هەمیشەیی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مارکۆ ئاسینسیۆ لە لیستی فرۆشتندا نییە، بەڵکو تەنها لەیەک حاڵەتدا ئەگەر هەیە دەستبەرداربوونی پێبدەن، ئەویش ئەگەر یانەیەکی گەورە زیاتر لە 70 ملیۆن یورۆ بەرامبەر گواستنەوەی پێشکەشبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل. بەپێی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share