لێدوانێکی مباپێ گومانی بۆ پاریس و ڕیاڵ مەدرید دروستکردووە

کیلیان مباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان هێشتا بیر لە داهاتووی دەکاتەوە، لە دوایین چاوپێکەوتنیشدا پەیامێکی شاراوە ئاراستە دەکات.

لە میانی چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ “Tout le sport”، مباپێ پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی پاریس سان جێرمان دەکات و دڵنیاییان پێدەبەخشێت، دەڵێت، “ئامانجی داهاتووم ناسناوی چامپیۆنزلیگە، پێشتر لە نیوە و چارەکی کۆتایی و قۆناغی 16 یاریم کردووە، کاتی ئەوەیە هەنگاوی گەورەتر بنێم.”

هەروەها دەڵێت، “هەموو شتێکم کردووە تەنها ئەو ناسناوەم نەبردووەتەوە، بە پێویستی دەزانم و هیوادارم لە زووترین کاتدا ڕووبدات، لە کوێ و چ یانەیەک؟ پاریس سان جێرمان، چونکە من پاریسیم و گرێبەستم لەگەڵیاندا هەیە، کەواتە لە پاریس سان جێرمان بەدەستیدەهێنم.”

ماڵپەڕی “تریبونا” بە گومانەوە لە لێدوانەکە دەڕوانێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، وتەکانی مباپێ پەیامێکی شاراوەیە، چونکە دڵنیایە پاریس توانای چنینەوەی چامپیۆنزلیگی نییە و ناچارە تاوەکو 2024 لەو یانەیە بەردەوامبێت، دواتر پەیوەندی بە ڕیاڵەوە دەکات و هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکە دەدات.

بابەتی پێشتر

داوای قەرەبوویان بۆ دەكرێت.. كەشوهەوا زیانی بە گەنم و جۆی جوتیاران گەیاندووە

بابەتی دواتر

بنزیمە لە لووتکەدا هالاندی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share