دەگاتە ئاستی مێسی وکریستیانۆ؟ سیدۆرف گومانی لە هازارد هەیە

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، کلارنس سیدۆرف گومانی لە بیرکردنەوە و هزری ئیدین هازاردی بەلجیکی هەیە و دڵنیانییە لە داهاتوودا دەگاتە ترۆپکی تواناکانی یان نا.

لەو ساتەوە پەیوەندی بە یانەی شاهانەی مەدریدەوە کردووە، هازاردی بەلجیکی لە 22 یارییدا بەشداریکردووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە، دووچاری چەندین پێکانی لەسەریەک بووە و بەهۆیەوە چەندین یاری لەدەستداوە.

کلارنس سیدۆرف لەبارەی هازاردەوە بە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” هەمیشە وتوومە کە هازارد دەتوانێت بگاتە لوتکەی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا گڕوتینی تێدایە، پەرۆشە بۆ گەیشتن بەو ئاستە؟”.

هەروەها لەبارەی مێسی و کریستیانۆ کە بە دوو ئەفسانەی سەردەمی نوێ ناودەبرێن، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەڵێت، ” ئەگەر بتوانن پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانیان بکەن، بە دڵنیاییەوە لەهەمان ئاستی باڵادا دەمێننەوە”.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، ” گرنگ لە ئێستادا ئەوەیە، ئایا یاریزانانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ دەبینین بگەنە ئاستی مێسی و کریستیانۆ؟ بەڕای من چەندین یاریزان بوونیان هەیە و دەتوانن جێگەیان بگرنەوە لە نمونەی نێیمار، دی برۆین، لوکاکۆ، بەهەمان شێوە هازارد کە هەمیشە وتوومە دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستە”.

سیدۆرف لە هاوینی 2014 وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند، لەهەمان ساڵدا پۆستی ڕاهێنانی یانەی ئەی سی میلانی بەدەستهێنا، تاوەکو هاوینی 2019 پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کامیرۆنی بەدەستهێنا و لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا لە هیچ یانە و هەڵبژاردەیەکی دیکە کارینەکردووە.

بابەتی پێشتر

نێیمار لەناو خاکی پیرۆ دوو ڕیکۆردی تۆمارکرد و ڕۆناڵدۆی دیاردەی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

بەهۆی محەمەد سەڵاح و ئیسلامەوە هاندەرێکی وێستهام یونایتد سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share