ئەمریکا: ڕوسیا لە پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانەوەیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەم ڕوسیای تۆمەتبارکرد بەوەی لە پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر دامەزراوەکانی ئەمریکاوەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی The Mark Levin Show، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ” دەتوانین بە ڕوونی بڵێین ڕوسیا بەرپرسیارە لەو هێرشە ئەلکترۆنییانەوەیە کە بەم دواییانە کراوەتە سەر ئاژانس و دامەزراوەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک ئامانجی دیکە لە سەرتاسەری جیهان”.

پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەوڵێکی گەورە هەیە لە لایەنی سێیەمەوە تاوەکو بتوانێت بێتە ناو بەرنامەی زانیارییەکان و دامەزراوەکانی ئەمریکاوە و بەکاریان بهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، “مۆسکۆ لەو هێرشانە تێوەگلاوە، ڕوسیا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ هاتنە ناوەوەی سیستەمی دامەزراوەکانی ئەمریکا”.

پێشتر یەکەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا هۆشدارییدابوو لە بوونی هەوڵەکانی پێشێلکردنی ئەلکترۆنی کە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر دامەزارەوە حکومییەکانی ئەمریکا و کەرتی تایبەتی وڵاتەکە.

لە دەرەنگانی ڕۆژی پێنجشەممەدا کۆمەڵەی مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، زیاتر لە 40 هەوڵی هێرشی ئەلکترۆنی دراوە کە بەپێی ئاسایشی ئەلکترۆنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بووە بە دامەزراوە حکومییە سەرەکییەکان بەبێ مەرج و ڕێگری، هەروەها تۆڕەکانی کارەبا و دامەزراوە هەستیارەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
Total
0
Share