تەقینەوەیەك لە كەركوك روویدا

لە كەركوك تەقەمەنییەكی كۆن و جێماو تەقییەوە بەبێ ئەوەی زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك پردی (ویلادە)ی ناو شاری كەركوك تەقینەوەیەك روویدا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەقینەوەكە بەهۆی پاشماوەی كۆنی تەقەمەنییەوە بووە لە ناوچەیەكی چۆڵەوانیدا، پاش سووتاندنی زبڵ و خاشاك.

وتیشی، “تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. داهێنانێكی نوێ هێلكەبارانكردن بە چەك

بابەتی دواتر

مێژووی دیاردەی سەرتاشین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share