وەزارەتی کارەبا: خواست لەسەر کارەبا بەرزە و بەرهەمهێنان کەمە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای بەرهەمهێنان و خواست لەسەر کارەبا لەم وەرزەدا بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، خواست لەسەر کارەبا بەراورد بە بەرهەمهێنان زیادیکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، لەم وەرزەدا ئاستی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە پێنج هەزار و 500 مێگاوات.

هەروەها توانای وێستگەکانی کارەبا بۆ بەرهەمهێنان لەنێوان 3200 بۆ 3300 مێگاواتدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە توانای وێستگەکان بۆ بەرهەمهێنان کەمیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی سزادراوێک ئاشکرادەکات

چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە سزادراوێک لە زیندان هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوەتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share