بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ی. ن. ك پشتیوانیی هەموو هەنگاوێک دەکات بۆ پاراستنی ژیانی ئێزدیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزدی لە كوردانی ئێزدی دەكات و دەڵێت، پێویستە هەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستاندا بكەن.

لە پەیامێكدا كە بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە ئاراستەی كوردانی ئێزدیی كرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی، “ئێزدییەکان لە رابردوودا رووبەڕووی توندوتیژی و نەهامەتیی زۆر بوونەتەوە و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی رەسەنی خۆیان، تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و هەنگاوی جددی لەو بارەیەوە نەنراوە”.

جەختیشدەكاتەوە كە “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی بەردەوامی ئێزدییەکان بووە، پشتیوانیی هەموو هەنگاوێکیش دەکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و پاراستنی ژیانی ئێزدیان تاوەکو جارێکی تر رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، “پێویستە هەموو لایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندیی ‌‌‌حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە چەند کاتژمێرێکدا مانگێکی دەستکردنی ناسا دەکەوێتە خوارەوە.. مەترسییەکانی چین؟

بابەتی دواتر

كەشناسیی عێراق دۆخی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share