وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەم هەفتەیە 700 ملیارەکە دەگات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیارەکە دەگات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئەو بڕە پارەیە پێشتر بە رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بڕیاری لەسەر دراوە کە حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار وەکو قەرز بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ حکومەتی هەرێم بنێرێت.

قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە، بریار بوو ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی  نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بگاتە بەغداد، بەڵام ئەو سەردانەی شاندەکە ئەنجام نەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و بەستنی ڕێگاوبانەکان بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی خوێندکارانی زانکۆ دوابخرێن…
Total
0
Share