روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەو درۆنەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە کەوتەخوارەوە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ درۆنێك لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە خوارەوە، كە دەكەوێتە سنوری بەرپرسیارێتی لیوای دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە هیچ زیانێكی نەبووە لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە لێكۆڵینەكان لەسەر کەوتنە خوارەوەی درۆنەكە دەستیپێكردووە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، درۆنەکە لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام لۆگۆ و هیچ ئاماژەیەکی پێوەنەبووە بیسەلمێنێت درۆنی چ وڵاتێک بووە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندیی خوێندکاران دا

بابەتی دواتر

پوختەى قسەکانی لاپۆرتا لەسەر بابەتی پارەدان بەناوبژیوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share