هەولێر.. گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کوژرانی کەسێکی ڕاگەیاند، کە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، لە کۆمەڵگای جدیدەی سەربە ناحیەی ڕزگاری ڕوویداوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (هێمن) بووە و تەمەنی 20 ساڵ بووە، لەلایەن برایەکی خۆیەوە بەناوی (هـ. ع. ع)، کە تەمەنی 43 ساڵە کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: بەدواداچوونی ورد بۆ هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد دەکەین

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێشتا ڕوون نییە هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی مامۆستا محەمەد چییە زۆر لایەنیان…
Total
0
Share