بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نادەستوورین

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندایە، کە ئەمەش پێچەوانەی دەستووری عێراقە.

عەلی معارج بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “ئەو گرێبەستانەی لە ئێستادا لە هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان هەن، لەسەر بنەمای بەشداریکردنە، کە ئەمە نادەستوورییە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی گفتوگۆ نییە، بەڵام ئەگەر لێکتێگەیشتنی نوێ لەسەر بنەمای دیاریکردنی ئاسۆی قەبارەی ئابوورییەوە هەبێت، کارێکی سروشتییە”.

سەبارەت بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرایکرد، “کۆمپانیاکان قەرزیان لە حکومەتی هەرێم هەیە کە دەبێت وەریبگرنەوە، بەمەش وەزارەتی نەوتی فیدراڵ گڕێبەستەکان وەردەگرێت و کاریان لەسەردەکات، بەڵام وەزارەتی نەوت ئەم پارانە ناداتەوە بە کۆمپانیاکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت…
زیاتر ببینە

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، “داوادەكەین مووچە لە هەردوو بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە…
Total
0
Share