وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: لە رۆژانی دەنگداندا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامدەبن

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن.

دانا محەمەد وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەردوو رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکەمانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامدەبن.

وتیشی، تا ئێستا لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقەوە هیچ بڕیارێکمان سەبارەت بە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان بەدەستنەگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
Total
0
Share