سودان.. هەوڵ بۆ ئەنجامدانی كودەتا دەدرێت

دەنگی تەقینەوەی گەورە و فڕۆكەی سەربازی پایتەختی سودان و چەند شارێكی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، سوپا و هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا لە رووبەڕووبوونەوەدان.

بەیانی ئەمڕۆ پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوپای سودان و هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا دەستپێكرد، هەردوو هێزەكە ئاماژە بەو ناوچە و پێگانە دەكەن كە لەژێر دەسەڵات و كۆنتڕۆڵیاندایە.

سوپای سودان دەڵێت، فڕۆكەی سەربازی سەر بە سوپا لە ئاسمانی خەرتوم-ی پایتەختن و چەند هەڵمەتێكیان بۆسەر هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا دەستپێكردووە.

دەشڵێت، تائێستا سەرجەم بنكە و فڕۆكەخانەكان لەژێردەستیدایە بەتایبەت بارەگای فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان.

لای خۆیەوە هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا دەڵێت، كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری كۆنتڕۆڵكردووە لەگەڵ بارەگای عەبدولفەتاح بورهان.

هەروەها هەرەیەك لە فڕۆكەخانەی خەرتوم و چەند ناوچەیەكی دیكە، وەك ئەوەی هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا دەكات، سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لەكەی دابنێت.…
Total
0
Share