هەواڵگریی بەریتانیا: داگیركاریی ڕوسیا لە سەرجەم بەرەكاندا ڕاوەستاوە

هەواڵگریی شانشینی یەكگرتوو پێیوایە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا تاڕادەیەكی زۆر لە سەرجەم بەرەكاندا ڕاوەستاوە.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە هێرش و پەلامارەكانی هێزەكانی سوپای ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە، بەڵام تائێستا جگە لە كۆنتڕۆڵكردنی شارێك، هیچ بەرەوپێشەوەچوونێكی دیكە بەدیناكرێت.

هەواڵگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشەكەی ڕوسیا تاڕادەیەكی زۆر لە سەرجەم بەرەكاندا ڕاوەستاوە، هاوكات لەگەڵ ئەو زیانە گەورەیەی بە هێزەكانی ڕوسیا كەوتووە، بەبێ ئەوەی پێشرەوییەكی دیاریكراو لە وشكانی یان دەریایی یان ئاسمانی بەدەستبهێنێت لە ڕۆژانی كەمی ڕابردوودا.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیاش ڕایگەیاند، “تائێستا بەرگریی ئۆكرانیا بەهێز و زۆر ڕێكخراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا زۆرینەی زۆری خاكی ئۆكرانیا، لەنێویشیاندا سەرجەم شارە گەورەكان لە دەستی ئۆكرانییەكاندان.

پێشتریش هەواڵگریی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی ڕوسی لەماوەی تەنها 20 ڕۆژدا لە ئۆكرانیا كوژراون.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكی ئەو ژمارە زۆرەی كوژراوان كە بەتەنها لەماوەی سێ هەفتەی شەڕدا بووە، كاریگەریی گەورەی لەسەر ورەی سەربازان دەبێت.

بابەتی پێشتر

تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی خۆیان هەڵدابووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بڕیاربوو قەرزی پێبدەنەوە<BR>دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران جێبەجێنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share