سەربازانی ئەمریکا لە سوریا تووشی زەبری مێشک دەبن

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەکات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە 23 سەربازی ئەمریکی لە سوریا لە دوو هێرشی مانگی ئازاردا کە لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوون، تووشی زەبری مێشک بوون.

لە راگەیەندراوی فەرماندەیی ئەنریکادا ئاماژە بەوەکراوە، “11 حاڵەتی نوێی زەبری مێشکمان لە هێرشەکانی 23ی و 24ی ئازاردا لە رۆژهەڵاتی سوریا دەستنیشانکرد، 23 لەو کەسانەی برینداربوون تووشی زەبرێکی سوکی مێشک بوون، تیمە پزیشکییەکانمان بەردەوامن لە پشکنین و هەڵسەنگاندن سەربازەکانمان بۆ هەر نیشانەیەکی هاوشێوە”.

ئەمە یەکەمجار نییە کە سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە تووشی زەبری مێشک ببن لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی دەکرێت.

لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریکی تووشی برینی مێشک بوون کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەک لە عێراق روویدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو جیۆلۆجییە هۆڵەندییەی پێشبینیی بومەلەرزەكەی كرد زانیارییەكی دیكە دەخاتەڕوو

دوای ئەوەی پێشبینییەكانی دەنگدانەوەی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناوەندە زانستییەكاندا لێكەوتەوە، زانا و توێژەرە هۆڵەندییە تایبەتمەندەكەی بواری…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: سێ فڕۆکەی جـ.ـەنگیمان، بەهەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراونەتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سێ فڕۆکەی جەنگییان بە هەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراوەتە خوارەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا…
Total
0
Share